بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مه‌لا كه‌ریم شكوور به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به تۆری هەواڵی سلێمانی (SNN)ی ڕاگه‌یاند: رۆژێک پاش ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی سوپای عێراق بۆ له‌ناو بردنی پاشماوه‌كانی داعش (ئاڵا سپییه‌كان)، سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كان گه‌ڕانه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، سه‌رنه‌كه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه چاوه‌ڕوانكراو بوو و نه‌شتوانرا له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌ر به گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش بۆ ناوچه‌كه به تایبه‌ت بۆ گونده‌كانی په‌لكانه و غه‌ڕڕه و شۆراو، بگیرێت.
مه‌لا كه‌ریم شكوور خوازیاری جێگیر کردنی هێز لە پێناو ڕه‌وینه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر گونده كوردنشینه‌كان بوو و وتیشی: ئه‌و چه‌كدارانه مه‌ترسییان بۆ گونده‌كانی قومپهلک، قه‌ڵا، دوڕاجی و گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی زنانه دروست كردوووه.
ناوبراو ئاشكراشی كرد: ئه‌و شوێنانه سهخڵەتن و هێزی پێشمه‌رگه‌ش له سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچه سنوورییانه جێگیر كراون، به‌ڵام ناتوانن بچنه ناو ئه‌و گوندانه‌ی كه داعشه‌كان تێیدا نیشته‌جێ بوون.
Your Comment